٢٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٣
تۆمەتبار کردنی بریتانیا بە هاوکاریی تورکیا لەهێرش کردنە سەر کورد

دوو ڕێکخراوی مەدەنی لە بریتانیا دەوڵەتی ئەو وڵاتەیان بە فرۆشتنی جیهازات بە تورکیا بۆ تەیار کردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە شەڕ دژی کوردەکان و بەشداری لە ئەو هێرشانە، تۆمەتبار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستار، کەمپەینی بەرەنگار بوونەوەی فرۆشی چەک لە بریتانیا، لە فرۆشی ١.١ ملیار پۆند چەکی بەرهەمی بریتانیا بە دەوڵەتی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٤ هەواڵی داوە.

جەیمز کلورلی، وەزیری دەرەوەی بریتانیاش ئەم هەفتەیە دانی بەوە داناوە کە وڵاتەکەی مۆڵەتی هەناردە کردنی جیهازاتی شەڕ بۆ سوپای تورکیای لە لایەن کۆمپانیای (ئەی دی ئو ئێم بی ئێم) دەرکردووە.

ئەو کۆمپانیا جیهازاتی بۆ بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بیرقداری تورکیا کە بە شێوەی بەربڵاو لە ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی کوردەکان لە عێراق و سووریا بەکار دەبرێت، فرۆشتووەتە ئەنقەرە.

کەمپەینی هاودەردی لەگەڵ کوردەکان لە بریتانیا و سکۆتڵەندیش تورکیایان بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە ئەو فڕۆکەگەلەش لە لیبیا بەکار هێنراوە لە حاڵێکدا کە بردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەغە کراوە.

342/